گەنجێکی کورد بەشدارە لە کۆنگرەی گەنجانی یەکێتی ئەوروپا و لاوانی دیموکراتی ئەڵمانیا

فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی ووڵات
فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی ووڵات

K24 – هەولێر:

فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی ووڵات کە هاوکات جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوروپاشە، بەشداری لە کۆنگرەی لاوانی ئەڵمانیا و گەنجانی یەکێتی ئەوروپا کردووە.

فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی ووڵات کە هاوکات جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوروپاشە، لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی لاوانی ئەڵمانیا و گەنجانی یەکێتی ئەوروپا پەیامی هەرێمی کوردستانی گەیاندە ئەندامانی کۆنگرە.

سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی ووڵات، ئاماژەی بەوەداوە، کە ووڵاتی ئەڵمانیا بەتایبەتی پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا لە رۆژانی سەختی شەڕی داعشدا پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان و گەلەکەی کردووە، ئێمە پێزانینمان بۆ ئەم هەڵویستەی ئەڵمانیا و دۆستایەتییە هەیە بۆیە لێرەین و بەشدارین.

لە کۆتایدا فەلاح حەسەن، دەڵێت: لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێمە دۆستی ئێوەین.

پیشتریش فەلاح حەسەن وەک نوێنەری سەرۆک بارزانی، بەشداریکردبوو لە کۆڕبەندی 40 ساڵەی حزبە دیموکراتەکانی جیهان لە لەندەن و  رایگەیاندبوو، ئەم کۆڕبەندە دەبێتە هۆی دروستبوونی لۆبییەکی باش بۆ هەرێمی کوردستان.

فەلاح حەسەن، نوێنەری سەرۆک بارزانی، تایبەت بە کوردستان24 ئاماژەی بەوەدابوو، بەشداربووین لە کۆڕبەندی 40 ساڵەی حزبە دیموکراتەکانی جیهان لە لەندەن، کە نوێنەری زیاتر لە 70 وڵات تێیدا بەشدارن، جگە لەوەی سەرکردەی چەندین وڵاتی جیا جیا بەشدارن.

راشیگەیاندبوو، ئەم کۆربەندە دەبێتە هۆی دروستبوونی لۆبیەکی باش بۆ کوردستان، هەروەها ئایندەیەکی باشیش بۆ ناسینی کەیسی کورد و لۆبی کوردستان دەڕەخسێنێت.