وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با گه‌یشتنه رێككه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای ماس كه 80%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك به‌جۆرێك مانگانه 20 تا 25 ملیۆن دۆلار ده‌درێته كۆمپانیاكه، له به‌رامبه‌ریشدا كۆمپانیاكه 2 ھەزار میگاوات كاره‌با ده‌داته وه‌زاره‌تی كاره‌با.
کۆمپانیای ماس کە 80%ی کارەبای ھەرێمی کوردستان دابین دەکات, گلەیی ھەیە لەوەی ساڵێك و شەش مانگە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شایستەی دارایی نەداوەتێ, بەوەش ئێستا ئەو کۆمپانیایە ملیارێك و 120 ملیۆن دۆلاری لای حکومەتە.
لە نێوان دانەوەی گشت قەرزەکە و داواکاری کۆمپانیاکە بۆ شایستە داراییەکانی, ئاشتی ھەورامی, وەزیری کارەبا بە وەکالەت و کۆمپانیای ماس گەیشتوونەتە رێگای سێھەم, بەوەی مانگانە وەزارەتی کارەبا بڕێك پارە بداتە ئەو کۆمپانیایە.
کۆمپانیای ماس کە توانای بەرھەمھینانی 4 هه‌زار میگاواتی ھەیە, بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە, تەنھا 2 هه‌زار مێگاوات بەرھەمدههێنێت, بەلای ھاوولاتیانشەوە بێنە و بەردەی نیوان کۆمپانیاکە و حکوومەت, بەقەد ئەوە گرنگ نيیە کە ئەوەندە کارەبای بدرێتێ لە گەرمای ھاوین بیپارێزێت.