کونسوڵی چیک لە هەولێر بۆ کوردستان24: دڵنیام رۆژێک دێت هەناری کوردستان لە بازاڕەکانی چیک دەبێت

کاڕڵ کۆرتانێک، کونسوڵی گشتی چیک لە هەولێر
کاڕڵ کۆرتانێک، کونسوڵی گشتی چیک لە هەولێر

K24 – هەولێر:

کونسوڵی گشتی چیک لە هەولێر راگەیاند، باوەڕی تەواوی هەیە رۆژێک دێت هەناری کوردستان لە بازاڕەکانی چیک دەبێت، کاڕڵ کۆرتانێک لە کاتی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنار لە هەڵەبجە ئاشکرایکرد، ئەو فێستیڤاڵە نموونەیەکی زۆرباشی پەرەپێدانە بە کشتوکاڵ و کولتووری کوردی.

کاڕڵ کۆرتانێک، کونسوڵی گشتی چیک لە هەولێر، لەکاتی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنار لە هەڵەبجە بە کوردستان24ـی راگەیاند، خۆشحاڵ بووم هاتم چێژم لەو کەشەی فێستیڤاڵی هەنار وەرگرت، چونکە ئەمە نموونەیەکی زۆرباشی پەرەپێدانە بە کشتوکاڵ و خۆراک و کولتووی کوردی.

کونسوڵی گشتی چیک لە هەولێر، ئاماژەی بەوەدا، بیرمان کردووەتەوە لە هاوردەکردنی هەنار، بەڵام سەرەتا دەبێت چەند یاسایەک دەربکەین، "باوەڕی تەواوم هەیە رۆژێک دێت هەناری کوردی لە بازاڕی چیک دەبێت".

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2ـی تشرینی دووەمی 2023)، کاتژمێر 10:00 نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە لە پارک و شاری یاریی هەڵەبجە بە بەشداریی 600 جووتیار دەستیپێکرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. لە فێستیڤاڵەکەدا 720 شوێن بۆ جووتیاران، باخەوانان و خاوەنکاران دابینکراون.

 نزیکەی نیوەی بەرهەمی هەناری هەموو کوردستان لە هەڵەبجەیە. لە فێستیڤاڵەکەی ئەمجارەدا، جگە لە هەنار؛ خواردنە کوردەوارییەکان، دۆشاو، سرکە، هەنگوین، گوێزی هەورامان، توو و بەرهەمەکانی دیکەی ناوچەکە پیشان دەدرێن.

Fly Erbil Advertisment