وەزارەتی دەرەوەی عێراق: سبەی خولی حەوتەمی کۆنفرانسی باڵیۆزان دەستپێدەکات

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق.
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق.

K24 – هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، سبەی خولی حەوتەمی کۆنفرانسی باڵیۆزان بە بەشداری 85 باڵیۆزی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ هەینی (3ـی تشرینی دووەمی 2023) ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، چالاکییەکانی خولی حەوتەمی کۆنفرانسی باڵیۆزان لەژێر ناوی دیپلۆماسی عێراقی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییە هاوسەنگەکان و گەشەپێدانی ئابووری ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.

سەحاف راشیگەیاندووە، لە‌ کۆنفرانسەکە کارەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە چوارچێوەی كارنامه‌ی حکومەت ده‌خرێته‌ڕوو و 85 باڵیۆز و نوێنەرایەتی عێراق لە سەرانسەری جیهان بەشداری له‌ کۆنفرانسەکە دەکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باسی لەوەشکرد، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەرەو ئەجێندایەكی دوولایەنە و فرەلایەنی چالاك هەنگاو دەنێت.

سبه‌ی خولی حه‌وته‌می كۆنفرانسی باڵیۆزان به‌ به‌شداری 85 باڵیۆزی عێراق له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

Fly Erbil Advertisment