وەرزی نوێی كوردستان24 دەستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان 24 له دواى دامه‌زراندنییه‌وه و له وه‌رزى رابردوودا به هۆى رووماڵه تایبه‌ته‌كانى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى شنگال و ناوچه كوردستانییه‌كان و ده‌ستڕاگه‌یشتنى به سه‌رچاوه‌ى زانیارى و ده‌ستكه‌وتن و بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى تایبه‌تى رووداوه‌كان له ساتى روودانیاندا له پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانیش له ماوه‌یه‌كى كورتى كاركردنییدا بووه سه‌رچاوه بۆ ئاژانسه‌كان و كه‌ناڵ و رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانى جیهان و له ئاستى ناوخۆشدا بووه‌ته جێى متمانه‌ى وه‌رگرانى.
لە ئەمڕۆوە بە ده‌ستپێكێكى نوێ له كاركردن و وه‌رزێكى دیكه به ژماره‌یه‌ك به‌رنامه و گۆڕانكارى و ده‌ركه‌وتنى چه‌ندین پێشكه‌شكار و بێژه‌رى ناودار دهستپبكات.
له‌م وه‌رزه‌دا "كوردستان 24" به كۆمه‌ڵێك پرۆژه و پرۆگرامی نوێ و توانا و ئه‌زموونی قوڵتر و نێوهڕۆکێکى جیاوازتر پێده‌نێته قۆناغێکى نوێى کارکردن".
له ڕووى نێوه‌ڕۆکى به‌رنامه‌کان، ته‌کنیک و گرافیک و بوڵتهنهکانى هه‌واڵ، به ئامانجی به‌جێهێنانی زیاتری خواستی بینه‌ر و بیسه‌رانی، پلانێكی نوێی كاركردن به‌ڕێوه ده‌برێت.
له‌م وه‌رزه‌دا بینه‌رانی "كوردستان 24" چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کى سیاسیى و کولتوورى نوێ و جیاواز ده‌بینێت. بۆ یه‌که‌مین جاریش کۆمه‌ڵێک بێژه‌ر و پێشکه‌شکارى به توانا و ناسراوى کوردستان، له سه‌ر شاشه‌ى کوردستان 24 ده‌رده‌که‌ون.
کوردستان 24 له وه‌رزى نوێ‌دا هه‌وڵده‌دات زیاتر له‌گه‌ڵ رووداو و گۆڕانکارییه ناوخۆیى و ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بڕوات و رووماڵ و به‌دواداچوونه رۆژنامه‌وانیه‌کانى بۆ پرسه جیاجیاکانى سه‌رتاسه‌رى کوردستان و وڵاتانى دیکه‌ى دونیا فراوان بكات، و کار بۆ ئه‌وه‌شكراوه به‌وپه‌ڕى خێرایى هه‌واڵ و زانیارى بۆ بینه‌ر و بیسه‌رانى بگوازێته‌وه.
هه‌روه‌ها توڕى په‌یامنێرانى له شار و شارۆچکه‌کانى کوردستان و وڵاتانى ده‌روروبه‌ر و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا فراوانتر ده‌کات، بۆ له‌مه‌ودواش چه‌ندین رۆژنامه‌وانى به‌نێوبانگى کوردستانى و جیهانی وه‌ک په‌یامنێر و شرۆڤه‌کار، له‌گه‌ڵ کوردستان 24 کار ده‌که‌ن.
دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ى کوردستان 24، له ته‌له‌ڤزیۆن و وێب سایت و رادیۆ پێکهاتووه، به هاوکارى و پشتیوانى که‌ناڵى "فرانس 24 " دامه‌زراوه.
رۆژى31 /10/ 2015 ده‌ستى به په‌خشی به‌رنامه‌كانی كرد، له ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردوودا هه‌وڵى داوه که‌ناڵێکى کوردستانى بێ و پیشه‌ییانه و به پێى ستاندارده جیهانییه‌کانى رۆژنامه‌وانى کار بکات.
کوردستان 24 ئۆفیسى سه‌ره‌کى له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستانه، له شاره‌کانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان و باکوور و رۆژئاواى کوردستان و عێراق و تورکیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و رووسیا نووسینگه‌ى هه‌یه. تا ئێستاش چه‌ندین جار کوردستان 24 بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى هه‌واڵ و زانیارى دامه‌زراوه میدیاییه جیهانییه‌کان.
جگه له رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنى کوردستان 24، ماڵپه‌ڕى کوردستان 24، به زمانه‌کانى (کوردى "سۆرانى، کرمانجى"، عه‌ره‌بى، ئینگلیزى و تورکى) هه‌واڵ و به‌دواداچوونه‌کانى بڵاوده‌کاته‌وه.
بولتهنهكانى یه‌كه‌م رۆژى په‌خشى كوردستان 24 له وه‌رزى نوێ‌دا
8:00 كورته‌ى هه‌واڵ
8:03 پرۆگرامی رۆژ باش، كاتژمێرى یه‌كه‌م ( سۆفت).
9:00 كورته‌ى هه‌واڵ
9:02 پرۆگرامی رۆژ باش، كاتژمێرى دووه‌م(رۆژه‌ڤ).
10:00 گه‌شتى هه‌واڵه‌كان (سۆرانى+ وه‌رزش).
11:00 گه‌شتى هه‌واڵه‌كان ( كرمانجى)
11:30 رۆژنامه 24 (كرمانجى+ سۆرانى)
12:00 گه‌شتى هه‌واڵه‌كان (سۆرانى+ وه‌رزش)
01:00 گه‌شتى هه‌واڵه‌كان (كرمانجى)
13:30 گه‌شتى وه‌رزش (25 خولهك)
14:00 كورته‌ى هه‌واڵ
14:05 به‌رنامه (دووباره)
15:00 گه‌شتى هه‌واڵه‌كان (سۆرانى+ ئیكۆنۆمى)
16:00 كورته‌ى هه‌واڵ
16:05 به‌رنامه (دووباره)
17:00 گه‌شتى هه‌واڵه‌كان (كرمانجى+ ئیكۆنۆمى)
18:00 هاشتاگ (پڕۆگرامى رۆژانه_ 25 خولهك).
18:30 گه‌شتى وه‌رزشى (25 خولهك)
19:00 كورته‌ى هه‌واڵ
19:05 باسى رۆژ (پڕۆگرامى رۆژانه- دوو ته‌وه‌ر، چه‌ند پێشكه‌شكارێكى ده‌بێت).
20:00 نیوسرووم (رۆژانه- كاتژمێر‌و نیوێك).
21:30 پڕۆگرامى هه‌فتانه.
22:00 كورته‌ى هه‌واڵ
22:05 پرۆگرامى هه‌فتانه
23:00 گه‌شتى هه‌واڵه‌كان (سۆرانى+ ئیكۆنۆمى)
00:00 گه‌شتى هه‌واڵه‌كان (كرمانجى + وه‌رزش 15 خولهك).