عیرفان كه‌ركووكی: سەرۆک بارزانی هەمیشە داکۆکیکاری مافی تورکمانەکان بووە

K24 - هەولێر:
سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بەرنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردن، بەرنامەیەکی هەمەلایەنە و خزمەت بە تەواوی پێکهاتەکانی کەرکووک دەکات. ده‌شڵێت: "سەرۆک بارزانی هەمیشە داکۆکیکاری مافی تورکمانەکان بووە".
عیرفان کەرکووکی سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەرۆک بارزانی هەمیشە داکۆکیکاری مافی تورکمانەکان بووە و ئەو مێژووەی لە دڵی هەموو تورکمانەکاندا تۆمارکردووە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌خۆشحاڵییه‌وه دڵی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركووك له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه خۆشكرا، به به‌خشینی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی به زانكۆ، كه هه‌میشه بڕیاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی بڕیاری گرنگ و مێژوویین.
عیرفان كه‌ركووكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌رنامه‌ی پارتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك، كه ئێمه‌ش له‌نێو ئه‌و لیست و به‌رنامه‌یه داین، ئامانج و ئاواته‌كانی خه‌ڵكی توركمان به‌دی ده‌هێنێت، چونكه ئاشتی و سه‌قامگیری له كه‌ركووك به‌رقه‌رار ده‌كات.
وابڕیارە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق ئەنجام بدرێت کە لە ساڵی 2005ـەوە ئەمە یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگایە لە شاری کەرکووک بەڕێوەبچێت کە سەرجەم لیست و لایەنە جیاوازەکانی کەرکووک لەسەر 15 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکە کێبڕکێ دەکەن.
بۆ ئەم هەڵبژاردنە، 870 هەزار و 920 کەس لە کەرکووک مافی دەنگدانیان هەیە و بۆ هەڵبژاردنی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆی 248 کاندید لە 10 هاوپەیمانی و پێنج لیستی سەربەخۆی پارتە سیاسییەکان و سێ کاندیدی سەربەخۆ.
پارێزگای کەرکووک کە لە چوار قەزا و 12 ناحییە پێکهاتووە، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە 344 بنکەی دەنگدان و دووهەزار و 33 وێستگەی دەنگدانی ئامادەکردووە کە لەلایەن 11 هەزار و 65 فەرمانبەرەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
هاوکات لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە چەند لیستێکی جیاواز بەشدارییان کردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناو و لۆگۆی خۆی بە لیستی ژمارە 197 بەشداری کردووە و 30 کاندیدی هەیە، هەروەها یەکێتی لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان هاوپەیمانیەتی " کەرکووک هێز و ئیراده‌مانه"ـی پێکهێناوە و ژمارەکەی 142ـە و لیستەکەیان لە 30 کاندیدی هەردوو حزبەکە پێکهاتووە.
هەروەها یەکگرتوو و کۆمەڵ لە پارێزگای کەرکووک بە هاوپەیمانییەتی "مەشخەڵی کەرکووک" بە ژمارە 163 بەشدارییان کردووە و 30 کاندیدیان هەیە. حزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان بە ژمارە 202 و نەوەی نوێش بە ژمارە 167، لیستیان هەیە و بەجیا بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکە کردووە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی 2005ـدا، لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە کەرکووک بە لیستی برایەتی كەركووك، بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کرد و 26 کورسی لە کۆی 41 کورسی ئەنجوومەنەکە بەدەستهێنا وەک لیستی یەکەم لە کەرکووک.