گوندێکی دەڤەری ئامێدی تۆپباران کرا

K24 - دهۆک

ئەمڕۆ گوندی گوهەرزێ لە سنووری دەڤەری ئامێدی تۆپباران کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6/11/2023، گوندی گوهەرزێ لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان کرا، چەند گولـلە تۆپێک بەر خانووی هاووڵاتییان کەوتوون.

ئەحمەد سەعدوڵڵا، موختاری گوندی گوھەرزێ بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ چەند گولـلە تۆپێک ئاراستەی ناو گوند و دەوروبەری گوندەکەمان کران، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لەناو خەڵکی گوندەکە دروستکردووە.

لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە چەندین جار گوندی گوهەرزێ تۆپباران کراوە.

جگە لەو گوندە ژمارەیەک گوندی دیکەی سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا زیانی زۆریان بەرکەوتووە.