بەرگری شارستانی هەولێر: لە رووداوێکی ئاگر کەوتنەوەدا چوار کەس سووتاون

K24 - هەولێر

گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لەرووداوێکی ئاگر کەوتنەوەدا چوار کرێکار سووتاون کە دووانیان بران و دووانیشیان بەرەگەز عەرەب بوون.

کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەوی رابردوو لە روداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی قادریەی سەر بە گوێر ئاگادارکراینەوە، ئێمەش تیمەکانمان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کرد، کە شوێنەکە کۆمپانیایەکی پاڵاوگەی تایبەت بە پێکهاتەکانی نەوت بووە.

گوتیشی یەکێک لەکورەکان کەکاریان تێدا کردووە کە هەوڵیان داوە خاوێن بکریتەوە و چاکبکەنەوە، دیارە  ئەم کرێکارانە کاریان تێدا کردووە چوار هاووڵاتی بوونە کە دووانیان بەرەگەز عەرەب بوونە دووانیشیان برای یەکترن و خەڵکی دهۆکن، کە هەرچواریان بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون، ئاماژەی بەوەشکرد، بە کاتژمێرێک و 20 خولەک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

سەبارەت بە رێژەی سووتانی کرێکارەکان، میراودەلی رایگەیاند، یەکێکیان لە 100% سووتاوە و دووانیشیان لە 98 %ـە و ئەوەی دیکەیان لە 25%ـە.