لە گوندێکی دەڤەری راپەڕین دوو کەس بە درۆن کرانە ئامانج

K24 - رانیە

ئەمڕۆ لە گوندی بۆسکێن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دوو کەس لە رێگەی درۆنەوە کرانە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو دوو کەسە نەناسراو بوونە و گومان دەکرێت چەکداری پەکەکە بووبن.

سەرچاوەیەک لە گوندی بۆسکێن بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو دوو کەسەی کراونەتە ئامانج، پیادەڕۆ بوون و خەڵکی گوند نەبوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو دوو کەسەی بە درۆن کراونەتە ئامانج بریندارن.

گوندی بۆسکێن بە دووری سێ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای رانیە.