پێنتاگۆن: 40 هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانمان له عێراق و سووریا
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات له چه‌ند رۆژی رابردوودا 40 هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان له عێراق و له سووریا، ده‌شڵێت ژماره‌یه‌كیش له سه‌ربازه‌كانیان به‌و هۆیه‌وه بریندار بوونه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی تشرینی دووه‌می 2023) وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا 38 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان له بنكه و باره‌گاكانیان له عێراق و سووریا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه 45 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بریندار بوونه. روونیشكردووه‌ته‌وه، برینه سه‌ربازه‌كانیان قورس نییه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند، شه‌ش هێرشی نوێیان بۆ سه‌ر چوار بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا ئه‌نجام داوه.
هێرشه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، زیادیان كردووه.