حەماس: 27 ئامانجی ئیسرائیلمان پێکاوە
K24 - هەولێر
گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند: لە ماوەی 48 کاتژمێردا 27 ئامانجی ئیسرائیلمان پێکاوە لە شەڕی غەززە.
لە بەیاننامەیەکدا ئەبو عوبێدە گوتەبێژی هیزەکانی قەسام لە باڵی سەربازی حەماس، بڵاویکردەوە شەڕ و پێکدادان بەردەوامە لە غەززە، گوتیشی، "لە ماوەی 48 کاتژمێردا کەتیبەی قەسام 27 ئامانج و ئامێری سوپای ئیسرائیلی، لەناو بردووە"
راشیگەیاند، لە بەرامبەردا، هێزی ئیسرائیل بە دەیان مووشەکی ئاڕاستەی هێزەکانمان کردووە.
لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.
ئا: لاڤین عومەر