ته‌ندروستی غه‌ززه: ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه گه‌یشته 10328 كه‌س
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین، كه‌سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل 10 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل، گه‌یشته 10 هه‌زار و 328 كه‌س.
ته‌ندروستی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌نێو ئه‌و كوژراوانه‌دا، 4237یان منداڵن و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشته 25 هه‌زار و 956 كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌یاد بزم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه رایگه‌یاند، تاكو ئێستا 900 هه‌زار هاووڵاتی له غه‌ززه ماونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "غه‌ززه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییدا ئاواره بوونه‌ته‌وه، له 225 ناوه‌ند جێگیركراون، كۆی گشتیان 311 هه‌زار ئاواره‌ن".
لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی غه‌ززه 70%ـی قوربانییان لە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانن.