رووسیا كشانه‌وه‌ی له په‌یماننامه‌ی هێزه چه‌كداره كلاسیكییه‌كان له ئه‌وروپا رایگه‌یاند
K24-هەولێر:
رووسیا كشانه‌وه‌ی خۆی له په‌یماننامه‌ی هێزه چه‌كداره كلاسیكییه‌كان له ئه‌وروپا رایگه‌یاند و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و پهیماننانهیه سه‌باره‌ت به رووسیا بووه رابردوو و به‌شێك له مێژوو.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی تشرینی 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، مۆسكۆ له نیوه‌شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه‌وه به فه‌رمی له په‌یماننامه‌ی هێزه چه‌كداره كلاسیكییه‌كان له ئه‌وروپا " Treaty on Conventional Armed Forces in Europe" كشاوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌م په‌یماننامه‌یه بۆ رووسیا بووه به‌شێك له مێژوو و رابرد.
په‌یماننامه‌ی هێزه چه‌كداره كلاسیكییه‌كان له ئه‌وروپا ساڵی 1990 و له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد و دوای كه‌وتنی دیواری به‌رلین واژۆ كرا.
په‌یماننامه‌كه ژماره‌یه‌ك كۆتوبه‌ندی سه‌باره‌ت به چه‌ند جۆرێكی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی كلاسیكی له‌خۆگرتووه، كه هه‌ر یه‌ك له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) و هاوپه‌یمانی وارسۆ ئه‌و كات بۆیان هه‌بوو بڵاوی بكه‌نه‌وه.
په‌یماننامه‌كه ئامانجی رێگریكردن بوو له هه‌ر دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی جه‌نگی سارد ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت (رووسیا) له كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرشی خێرا بۆ سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی دیكه له ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌م په‌یماننامه‌یه ئه‌و كات له‌لایه‌ن زۆربه‌ی سۆڤیهتییهكانهوه پێشوازی لێ نه‌كرا، به‌وپێیه‌ی توانای سه‌ربازی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی له بواری چه‌كی كلاسیكی لاواز كرد.
رووسیا پێشتر له ساڵی 2007 به‌شداریكردنی له په‌یماننامه‌كه هه‌ڵپه‌سارد و به‌شدارییه كاراكانی له ساڵی 2015ـدا به ته‌واوه‌تی راگرت، پاشان ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له ئایاری ئه‌مساڵدا بڕیاری پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌كه‌ی واژۆ كرد.