رێز لە خەرمانەیەک لە وشەی ئاسۆ حەسەن نرا

رێز لە خەرمانەیەک لە وشەی ئاسۆ حەسەن نرا
رێز لە خەرمانەیەک لە وشەی ئاسۆ حەسەن نرا

K24 - هەولێر

لە رێوڕەسمێکدا کە لەلایەن یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر بۆ نووسەر و رۆژنامەنووس "ئاسۆ حەسەن" بە درووشمی (چەک لە پشووە، قەڵەم لە خەباتە) رێکخرابوو، خەڵاتی رێزلێنان و چەپکە گوڵی خۆشەویستی و وەفا بەخشرایە ئەو رووناکبیرە.

لە مەڕاسیمەکەدا ئاسۆ حەسەن تیشکی خستەسەر کار و چالاکییەکانی لە بواری نووسین و بڵاوکردنەوەی چەند کتێبێکی رۆشنبیری و ئەدەبی، کە ئێستا بوونەتە گەنجینەیەکی دەوڵەمەند لە کتێبخانە و فەرهەنگی کوردی دا.

هاوکات نووسەر بە وردی باسی لە رۆڵی نووسەران کرد لە کاتی شۆڕش و قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و گەیاندنی پەیامی سەردەمانی شاخ و مێژووی هاوچەرخی گەلی کورد و بڵاوکردنەوەی رێنوێنی وشیاری کۆمەڵگەدا.

"ئاسۆ حەسەن" لە چوارچێوەی رێوڕەسمەکەدا بە کوردستان24ـی راگەیاند: رێزگرتن لە قەڵەم و رێکخستنی ئەم مەڕاسیمە جێگەی خۆشحاڵیە من و نووسەرانی دیکەیە، کە خەبات و ماندووبوونمان وەک پێشمەرگە ئاسایەکی قەڵەم بە دەست بە فیڕۆ نەچووە و تا ئەمڕۆش لە کاروانی نووسیندا بەردەوامین و هەمیشە بە دوای نوێگەرییدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی فەرهەنگی خۆمان دەوڵەمەنتر بکەین.

Fly Erbil Advertisment