900 لیژنه، چاودێری پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات
K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 900 لیژنه، چاودێری پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات.
عیماد جه‌میل سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 8ـی تشرینی دووه‌می 2023) رایگه‌یاند، مه‌رجه‌كانی هه‌ڵواسینی تابلۆ كاری كۆمیسیۆن نییه، به‌ڵكو كاری ئه‌میندارییه‌تی به‌غدا و شاره‌وانی پارێزگاكانه، كه جه‌خت لهپاكڕاكرتن و جوانی شاره‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، شاره‌وانی ته‌واوی رێنماییه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تاكو كاندیدان ئاگاداربن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ئێستا ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو بۆ ئه‌نجامدانی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌سته، له‌وانه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه له‌به‌رده‌ستی هه‌موو كه‌سێكه و ده‌توانرێت كاندید سوودی لێببینێت.
سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته كاندیدان له به‌كارهێنانی موڵكی ده‌وڵه‌ت دووربكه‌ونه‌وه، هاوشێوه‌ی ستوونی كاره‌با، پرده‌كان، باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كان، نه‌خۆشخانه، زانكۆ و فه‌رمانگه حكومییه‌كان.
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر كاندیده‌كان موڵكی تایبه‌تیشیان به‌كارهێنا، ده‌بێت پرس وڕا به‌خاوه‌نه‌كه‌ی بكه‌ن".
گوتیشی: "900 لیژنه، چاودێری هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات".
وابڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 23 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.