جەنگی غەززە پێی نایە مانگی دووەمی
K24 – هەولێر:
ژمارەی قوربانییەکانی شەڕی غەززە لە مانگی دووەمیدا ده هەزاری تێیپەڕاندووە، زۆربەیان منداڵن و زیاتر لە 35 هەزار برینداریش هەن، ئەوەش لە حاڵێکدا کە هیچ نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە توانای چارەسەرکردنی بریندارەکانی نەماوە و هێشتابەردەوام فەرمان دەکرێت نەخۆشخانەکان چۆڵ بکرێن، ئەوەشی تیایاندا بمێنێتەوە دەبێت چاوەڕوانی مەرگ بکات .
پاش زیاتر لە سی رۆژ شەڕ و كوشتار، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و ھەوڵە دیبلۆماسیەكانی ئیدارەی ئەمهریكا و كۆمەڵگەی نیودەوڵەتیش بەردەوامن، بەڵام وادێتەبەرچاو، کە ھیچ ھەنگاوێك لە خزمەتی بەئاكام گەیاندنی پرۆسەی ئاشتیدا نییە .
لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.
به گوێرهی راگهیهندراوی تهندروستی غهززه 70%ـی قوربانییان لە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانن.