سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حه‌ماس: له گفتوگۆداین بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه
K24 – هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حه‌ماس رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ریكی گفتوگۆین له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له غه‌ززه، له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی 12 بارمته، كه به‌شێكیان هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیای فه‌رمی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، خه‌ریكه رێككه‌وتن بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له غه‌ززه بكرێت.
دوێنێ هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن و بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل به ته‌له‌فۆن دۆخی غه‌ززه‌یان تاووتوێكرد و تێیدا ناتانیاهۆ رازی بووه سێ رۆژ ئاگربه‌ست له غه‌ززه رابگه‌یه‌ندرێت.
پێگه‌ی (والا)ـی ئیسرائیلی له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بیرۆكه هه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ رۆژه‌دا 10 تاكو 12 بارمته‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جیاواز ئازادبكرێن، كه له 7ـی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستبه‌سه‌رن.
لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.
تاكو ئێستا كوژراوانی غه‌ززه ده هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، له‌به‌رامبه‌ردا 1400 ئیسرائیلی كوژراون، وێڕای برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یان هه‌زار كه‌سی دیكه له هه‌ردوولا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی غه‌ززه 70%ـی قوربانییان لە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس و ئارتی رووسی