وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: غەززە راده‌ستی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ده‌كه‌ین
K24-هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئەوەی کۆتایی بە حەماس دەهێنین، غەززە راده‌ستی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا و ئەو وڵاتانەی زۆرینەیان موسڵمانن، ده‌كه‌ین.
رۆژی چوارشەممە (8ـی تشرینی دووەمی 2023)، ئیلی کۆهین وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، به رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ـی ئەمه‌ریکی رایگەیاندووە، ئیسرائیل خواستی ئەوەی نییە ده‌سه‌ڵات بۆ بەڕێوەبردنی غەززە بچەسپێنێ، بەڵکو بیر لەوە دەکاتەوە بەرپرسیارەتی ئیداره‌دانی غه‌ززه بدەنە دەست هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی، یاخود سەرکردە سیاسییەکانی شاری غەززە. گوتیشی: "دەکرێ ده‌سه‌ڵاتی غه‌ززه راده‌ستی ئەو وڵاتانە بكه‌ین كه زۆرینه موسڵمانن".
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل زیاتر گوتی: "نامانەوێ ده‌سه‌ڵاتی غەززە بگرینه‌ده‌ست و ئه‌وێ بەڕێوە ببەین، تەنیا دەمانەوێ خەڵکی خۆمان بپارێزن".
کوهین ده‌شڵێت: "ئیسرائیل هەموو هەوڵێک بۆ ئاگر بەست رەتدەکاتەوە تاکو حەماس ئەو 240 بارمتەی لە دەستی ماون ئازادیان دەکات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:"یەک مەرجمان بۆ راگه‌یاندنی ئاگربەستی مرۆیی هەیە، ئەویش ئازادکردنی بارمتەکانه".
لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.
تاكو ئێستا كوژراوانی غه‌ززه ده هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، له‌به‌رامبه‌ردا 1400 ئیسرائیلی كوژراون، وێڕای برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یان هه‌زار كه‌سی دیكه له هه‌ردوولا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی غه‌ززه 70%ـی قوربانییان لە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانن.
کارزان حەیدەر