عەبدولستار مەجید بۆ كوردستان24: ئاراستەیەك ھەیە لە عێراق پێیان خۆشە ھەرێمی كوردستان نەمێنێت
K24 – هەولێر:
عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان و پابەندبوون بە دەستوور، بڕیارەكان تەنیا بەدەست حكومەتی عێراق نیین و لە زۆر لاوە دەستوەردان دەكرێت.
عەبدولستار مەجید گوتیشی: "ئاراستەیەك ھەیە لە عێراق پێیان خۆشە ھەرێمی كوردستان نەمێنێت و نایانەوێ ھەرێمی كوردستان بەھێزبێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "لە ھەمانكاتدا ئاراستەیەك ھەیە دەیەوێ كێشەكان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێن".
رۆژی (14ـی ئەیلوولی 2023)، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کورستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە یاوەری قوباد تاڵەبانی و شاندێکی یاوەری سەردانی بەغدایان کرد و 14 کۆبوونەوەی جیایان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجامدا.
لە کۆتایی سەردانەکەشدا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لەبارەی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانییان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
پێشتریش سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندبوو، شاندی هه‌رێمی كوردستان‌مان راسپاردووه، كه له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام بن.