دانا غاز: تێکڕای بەرهەمهێنانی رۆژانەی هەرێمی کوردستان لهسهدا ههشت زیادیکردووە
دانا غاز یەکەم و گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی غازی سرووشتیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

K24-هەولێر
کۆمپانیای دانا غاز ئاشکرای دەکات، رێژەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لهسهدا ههشت بەرزبووهتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش 127 دۆلاری مافی دانا غازی داوە.
رۆژی چوارشەممە (8ـی تشرینی دووەمی 2023)، کۆمپانیای دانا غاز راپۆرتی نۆ مانگی ئەمساڵی بڵاوکردووهتەوە و ئاماژەی بە قازانجی ئەو مانگانەی کۆمپانیاکەی کردووە کە 126 ملیۆن دۆلار بووە و بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی رابردوو 35 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.
دانا غاز بڵاوی کردووهتەوە، داهاتیان بەڕێژەی %21 دابەزیوە و ئێستا گەیشتووهتە 326 ملیۆن دۆلار و بەراورد بە ساڵی پێشوو، داهاتیان 415 ملیۆن دۆلار بووە.
کۆمپانیای دانا غاز ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان 127 ملیۆن دۆلاری مافی کۆمپانیاکەیانی داوە.
دانا غاز یەکەم و گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی غازی سرووشتیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دێسێمبەری 2005 دامەزراوە.
پڕۆژەکانی ئەو کۆمپانیایە گەیشتووهتە هەرێمی کوردستان و پڕۆژەی غازی کوردستانی ئەنجامداوە، بەپێی رێککەوتنێک لەنێوان خۆی و نەوتی هیلال لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو پرۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی غاز و سوود لێوەرگرتنیەتی لە بەکارهێنانی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بۆ وێستگهكانی کارەبای چەمچەماڵ، بازیان و هەولێر.
کارزان حەیدەر