بەرپرسێکی ئەمنی لە کەرکووک دەستگیرکرا
K24 - هەولێر
هێزێکی کاروباری ناوخۆ، لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەرپرسێکی ئەمنییان لە کەرکووک دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ـی راگەیاند، هێزێکی کاروباری ناوخۆ، لە پارێزگای سەڵاحەدین، عەقید وەلید سەبعاوی، بەڕێوەبەری گرتن و گواستنەوەی کەرکووکیان، بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن لە چەند سزا دراوێک، دەستگیرکرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کوردستان24 کەوتووە، وەلید سەبعاوی، راستەوخۆ گواستراوەتەوە بۆ بەغدا، هۆکاری دەسگیرکردنەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە سزا دراوێک ئەو بەڕێوەبەرەی تۆمەتبارکردووە، بە وەرگرتنی بەرتیل، لە سزا دراوان.
ئا: لاڤین عومەر