سەرۆک ئەرکانی سوپای یەمەن لە هەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری دەبێت

K24 - هەولێر

گوتەبێژی سوپای یەمەن رایگەیاند، سەرۆك ئەرکانی سوپای یەمەن، لە هەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری بوو.

سەغیرعەزیز، گوتەبێژی سوپای یەمەن ئاشکرای کرد، نەجات رئیس، سەرۆک ئەرکانی سوپای یەمەن، لە سەردانێکی بۆ پارێزگای مەئرەب، لە هەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری بوو، کە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوە، لەلایەن حوسییەکانەوە پیلانی بۆ دانرابوو.

راشیگەیاند "لەو هێرشەدا نەجات رئیس رزگاری بووە و سێ سەربازی سوپای یەمەن بریندار بوون".

نەجات رئیس، سەرۆک ئەرکانی سوپای یەمەن گوتی "ئەوە هەوڵێکی ترسنۆکانە و پووچە، کە لەلایەن حوسییەکانەوە ئەنجامدەدرێ"، لای خۆشیەوە وەزیری بەرگری یەمەن داوای کرد، بە زووترین کات لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکرێت.

ئا: لاڤین عومەر