لە بەرازیل هەوڵێکی تیرۆرستی حزبوڵڵا پوچەڵکرایەوە
K24 - هەولێر
پۆلیسی شاری ساوپاولۆی بەرازیل رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیر کردووە کە هەوڵی هێرشی تیرۆرستییانداوە.
پۆلیسی شاری ساوپاولۆی بەرازیل رایگەیاند، دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی پێیان راگەیاندون، هەوڵێکی تیرۆرستی لەو شارە بۆ سەر جولەکە نشینەکان لەلایەن حزبوڵڵای ئیرانەوە ئەنجامدەدرێت.
روونیکردووەتەوە، بە هاوبەشی مۆسادی ئیسرائیل توانیویانە دوو کەس دەگیر بکەن کە پلانیان هەبووە لە ناوچەیەکی جولەکە نشینەکانی شاری ساوپاولۆ، هێرشی تیرۆرستی ئەنجامبدەن، بەڵام لەلایەن پۆلیسی بەرازیل ئەوهەوڵە پوچەڵکرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی جولەکەکان لە بەرازیل دەگاتە 107 هەزار کەس، کە بە دووەم گەورەترین وڵات دێت لە دوای ئەمەریکای لاتین کە رێژەی جولەکەکان لێی دەگاتە 250 هەزار کەس.
ئەمەش لەدوای 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.
تاكو ئێستا كوژراوانی غهززه ده ههزار كهسی تێپهڕاندووه، لهبهرامبهردا 1400 ئیسرائیلی كوژراون، وێڕای برینداربوون و بێسهروشوێنبوونی دهیان ههزار كهسی دیكه له ههردوولا.
به گوێرهی راگهیهندراوی تهندروستی غهززه 70%ـی قوربانییان لە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانن.
ئا: لاڤین عومەر