نەتەوە یەکگرتووەکان: سەدا 20ـی هاووڵاتییانی عێراق بەدەست کەمئاوییەوە دەناڵێنن
K24 - هەولێر
توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات، ئەگەر پلانی ستراتیژیی به‌په‌له بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا نه‌گیرێته‌به‌ر، دیارده‌ی وشكه‌ساڵی هه‌ر 10 ساڵ جارێك له عێراق، سووریا و ئێران دووباره دەبێتەوە. نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، له عێراق لە هەر پێنج هاووڵاتی یەکێکیان بەدەست کەمئاوییەوە دەناڵێنێت.
توێژینەوەیەکی تۆڕی وۆرڵد ویزه‌ر ئهتریبیوشنی کەشوهەوای جیهانی کە پەیوەندی نێوان هۆکارەکان و گۆڕانی کەشوهەوا شیدەکاتەوە؛ ده‌ریخستووه، گۆڕانكارییه‌كانی کەشوهەوا ئەگەره‌كانی به‌رده‌م وشکەساڵی لە عێراق و سوریا 25 هێندە زیاددەکات.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا، وایكردووه پێشبینی روودانی وشکەساڵی لە ئێران 16 هێنده زیاد بکات. راشیده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسی هه‌یه ئەم وشکەساڵییانە ببنە رووداوێك و لانیکەم هه‌ر 10 ساڵ جارێک رووبدهنهوه كه به‌شێكی هۆكاره‌كانیش بۆ سووتانی نه‌وت، گاز و خه‌ڵووز ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ئاشكرایكردووه، له ته‌ممووزی ساڵی 2020 تاوەكو حوزه‌یرانی ساڵی 2023 ده‌وروبه‌ری رووباره‌كانی دیجله و فورات دوو ناوچه‌ن كه رووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی ترسناك بوونه‌ته‌وه.
فریدریك ئه‌وتۆ، پسپۆڕی کەشوهەوا لە پەیمانگای گرانسام لە لەندەن، رایگه‌یاندووه، له سێ ساڵی رابردوودا له عێراق رێژه‌ی باران بارین كه‌مبووه‌ته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رزبووه‌ته‌وه، كه هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی وشكه‌ساڵی كوشنده‌یه بۆ سه‌ر ئاو و كشتوكاڵ له‌ناوچه‌كه‌دا.
توێژینه‌وه‌كه‌ی تۆڕی وۆرڵد ویزه‌ر ده‌ڵێت، به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه له عێراق ده‌یان هه‌زار که‌س ناچاربوون ناوچه‌كانیان بهجێبهێڵن، هه‌روه‌ها له ئه‌یلوولی 2022ـه‌وه نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌س له سووریا ئاواره‌بوونه كه له‌ناوچه‌كانی كه‌ناری رووباردا ژیانیان به‌سه‌ربردووه، هه‌روه‌ها ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه رووبه‌ڕووی گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو بووه‌ته‌وه.
بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە وڵاتێک‌دا کە ژمارەی دانیشتووانی نزیكه‌ی 43 ملیۆن کەسە، لە هەر پێنج هاووڵاتییەکی عێراقی یەکێکیان لە ناوچەیەکدا دەژی کە بەدەست کەم ئاوییەوە دەناڵێنێت.
شارەزایانی ژینگه هۆشداری ده‌ده‌ن ئەگه‌ر بێت و هه‌نگاوی به‌په‌له بۆ هۆكاره‌كانی گه‌رمبوونی زه‌وی و گۆڕلنكارییهكانی كه‌شوهه‌وا نه‌هاوێژرێن، ئه‌وا ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌بێته‌وه.