محه‌ممه‌د خورشید: كه‌ركووكییه‌كان ده‌یانه‌وێت كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی شاره‌كه‌یان بهێنن

K24 - هەولێر:
كاندیدێكی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك قۆناغێكی نوێیه، به‌تایبه‌ت كه‌ركووكییه‌كان ده‌یانه‌وێت كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی شاره‌كه بهێنن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 9ـی تشرینی دووه‌می 2023) محه‌ممه‌د خورشید، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك قۆناغێكی نوێیه، به‌تایبه‌ت كه كورد ماوه‌ی 18 ساڵه له‌و شاره له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بێبه‌ش كراوه.
محه‌ممه‌د خورشید هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورد له كه‌ركووك به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چه‌ندین گرفت و ئاسته‌نگ بۆ كورد و گه‌ڕه كوردییه‌كانی شاره‌كه دروست ده‌كرێت.
محه‌ممه‌د خورشید سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه‌ركووكییه‌كان به زۆربه‌ی پێكهاته‌كانییه‌وه له ئیداره‌ی خۆسه‌پێنی شاره‌كه‌یان رازی نین و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و ئیداره خۆسه‌پێنه بهێنن.
ئه‌و كاندیده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، پێكهاته‌كان مه‌به‌ستیانه له‌میانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی پارێزگاری كه‌ركووك بێنن، كه هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاره‌كه نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا ئه‌وانه سوودمه‌ندن، كه گه‌نده‌ڵن و كاری گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌پێنه‌وه، خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگه‌نه ناوچه كوردییه‌كانی شاره‌كه، ئه‌گه‌ر كاریشیان تێدا بكرێت، وه‌ك پێویست نییه، ته‌نانه‌ت به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته خۆسه‌پێنه‌وه، بازاڕه كوردییه‌كانی نموونه‌ی بازاڕی په‌نجاعه‌لی كه بڕبڕه‌ی ئابووری گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی كه‌ركووكه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جووتسایده‌كه‌ی به خاوی ئیشی تێدا ده‌كرا، پووكایه‌وه.