یەکێتی ئەوروپا و چین لوتکەیەکی هاوبەش لە کۆتایی ساڵ بەڕێوەدەبەن
K24 - هەولێر:
رۆژنامەی بلومبێرگ بڵاوی کردووەتەوە، یەکێتی ئەوروپا و چین پلان بۆ بەڕێوەبردنی لوتکەیەکی هاوبەش لە 7 و 8ـی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دادەڕێژن، بەڵام تا ئێستا شوێنی لوتکەکە ئاشکرانەکراوە.
رۆژی پێنجشەممە (9ـی تشرینی دووەمی 2023) رۆژنامەی بلومبێرگ بڵاوی کردووەتەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا شارڵ میشیل و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا فۆندۆرلاین دەچنە چین بۆ بینینی سەرکردە و سیاسیەکانی چین ببینن، لەگەڵ ئەوەی رۆژنامەکە دووپات دەکاتەوە تا ئێستا پەکین دڵنیا نیە لە کات و شوێنی لوتکەکە.
ئەو ئاژانسە بڵاوی کردۆتەوە، گرنگترین بابەتەکانی یەکێتی ئەوروپا لەو لوتکەیە باسی دەکات، پشتیوانی کردنیتیان لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینی.
لە سێپتێمبەری ڕابردوو، ئەنجومەنی ئەوروپا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکی شارڵ میشیلی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا و سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەتی چین لی تشیانگ لە چوارچێوەی لوتکەی کۆمەڵەی بیست لە هیند، چین و یەکێتی ئەوروپا پێداگریان کرد لەسەر ئەوەی کۆتایی ساڵی 2023 ئەو لوتکەیە بەڕێوە ببەن.
لوتکەی هاوبەشی نێوان چین و ئەکێتی ئەوروپا پێشتر ساڵی 2019 ئەنجامدراوە.
ئا/ کارزان حەیدەر