گوڵاڵە بێلاف دوای دوو ساڵ دابڕان دەگەڕێتەوە باوەشی هونەرەکەی
K24 - هەولێر:
"گوڵاڵە بێلاف"ـی هونەرمەندی بواری نواندن دوای دوو ساڵ دابڕان لە هونەر، جارێکی تر لەگەڵ ستافێکی هونەری دەگەڕێتەوە نێو کاروانی هونەر و بە دوو کاری نوێ دەردەکەوێتەوە.
گوڵاڵە بێلاف بەر لە دوو ساڵ بەهۆی شێرپەنجە کچە گەورەکەی بە ناوی "دڵبرین" لە دەست دەدات و مردنی کچەکەشی دەبێتە هۆکاری دوورکەوتنەوەی لە کاری نواند دا و لەم لێدوانە تایبەتەی کوردستان24ـیشدا دەڵێت: هیچ میدیایەکی کوردی ئامادە نەبوو مردنی کچی هونەرمەندێک بکات بە هەواڵ، کە ئەمەش دڵگرانیەکی زۆر بوو بۆ من، چونکە رۆژانێک، کە من بۆ گرتەیەک هونەری دەچوومە گوندێک یان شارۆچکەیەک ئەو کچە جوانکیلەم بەدەم کارەکانمەوە دەوەستا جارێکیان بۆ سەرکەوتنی من لە کارەکەم.
گوتیشی: "جارێکیشیان بۆ پەیداکردنی خەرجی چارەسەری نەخۆشیە سەختەکەی، کە ژیانی لەبەر چاوم رەش کردبوو، تەنانەت مەرگی بە سۆی ئەو نازدارە لە دنیای بێگەردی هونەری نواندن دا دایبڕاندم، کە پێموایە بەهەشتی جوانی من هونەرە و لە رێگەی کورتە مەنەلۆج و فیلمدا رێگەی بەهەشتی سەر زەمین دەدۆزمەوە".