ناتانیاهۆ: سوپای ئیسرائیل پێشڕه‌وی باشی له غه‌ززه كردووه
K24 – هەولێر:
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای ئیسرائیل له غه‌ززه پێشڕه‌وی باشی كردووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل به ته‌له‌ڤزیۆنی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه، پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه باش و تایبه‌تن.
دوای ئەوەی رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه، تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوان له هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 10 هه‌زار و 812 كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی كوژراوانی ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 1500 كه‌س و وێڕای برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یان هه‌زاری دیكه.