كۆشكی كرملن: تاکو ئۆکرانیا دان بەڕاستییەکان نەنێت، کێشەکان چارەسەرنابن
K24 - هەولێر:
کۆشکی کرملن ئاشکرایکرد، تاکو ئۆکرانیا دان بەڕاستییەکان نەنێت، کێشەکانی نێوانیان چارەسەر نابن و لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبن.
دمیتری پێسکۆڤ گوتەبیژی کۆشکی کرملن رایگەیاند، بە نەبوونی دۆخێکی گونجاو بۆ چارەسەری سیاسی، لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیان لە ئۆکرانیا بەردەوام دەبن، تاوەکو تەواوی ئامانجەکانیان بەدەست دەهێنن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئۆکرانیا دەبێت لەو راستییە تێبگات، لە گۆڕەپانی جەنگ سەرکەوتوو نابن.
ده‌شڵێت: "تاوەکو کیێڤ زووتر درک بە راستییەکان بکات زووتر کێشەکان چارەسەر دەبن".
پێشتریش ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا به تۆڕی (ئێن بی سی) ـی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه ده‌زانێت كه ئاماده‌نییم له‌گه‌ڵ تیرۆریستان گفتوگۆبكه‌م، چونكه گوته‌ی ئه‌وان بێ به‌هایه".
هه‌روه‌ها گوتبوشی: "ئه‌گه‌ر رووسیا له ته‌واوی خاكی ئۆكرانیا نه‌كشێته‌وه، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ناده‌ین".
ره‌تیشیكردبووه‌وه، كه به‌رپرسانی رۆژئاوا بژارده‌ی گفتوگۆیان لا باس كردبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ده‌بێت رووسه‌كان له ئۆكرانیا بچنه ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه جیهان ده‌چێته قۆناغی دیپلۆماسییه‌ت و گفتوگۆكردن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تاكو ئێستا 180 هه‌زار كوژراو و بریندار له ریزه‌كانی سوپای رووسیا و هه‌روه‌ها 100 هه‌زار كوژراویش له ریزه‌كانی سوپای ئۆكرانیا به‌هۆی جه‌نگی نێوانیان كه‌وتووه‌ته‌وه، وێڕای كوژرانی 30 هه‌زار مه‌ده‌نی دیكه‌ش له ئۆكرانیا. (به‌پێی ئاماری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای نه‌روێژی).
پێشتریش مارك مێڵی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، 100 هه‌زار سه‌ربازی رووسی له‌میانه‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا كوژراو و بریندارن و ره‌نگه بۆ ئۆكرانیاش ژماره‌كه هاوتای ئه‌مه بێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.