ئه‌مه‌ل جه‌لال: ده‌مانه‌وێت كۆی چالاكییه گه‌شتیارییه‌كان به نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ره‌گه‌زه‌كانی گه‌شتوگوزاری تێدایه. گوتیشی: هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی گه‌شتوگوزاری خۆی هه‌یه. هاوكات ده‌شڵێت: "ده‌مانه‌وێت كۆی چالاكییه گه‌شتیارییه‌كان به نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین".
ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌موولا ده‌زانن، كه پێشتر له چیای كۆڕه‌ك چالاكی گه‌شتیاری زستانه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، بۆیه ده‌مانه‌وێت فێستیڤاڵی پایزه و وه‌رزه‌كانی دیكه‌ش له‌ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێكبخه‌ین.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له فێستیڤاڵی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه، زۆرینه‌ی گه‌شتیاره‌كان بیانی و عه‌ره‌ب بوون.
گوتیشی: گه‌شیاری زستانه له‌هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق و وڵاتاندا دێنه هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ده‌مانه‌وێ كۆی چالاكییه‌كان به نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ده‌شڵێت: "ئێستا له چیای كۆڕه‌ك ئاماده‌كاری بۆ فێستیڤاڵی گه‌شتیاری زستانه ده‌كرێت".
دووپاتیشیكرده‌وه، كه كۆی شاخه‌كانی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به به‌فر، بۆیه به پێویستی ده‌زانین بۆ بواری گه‌شتیاری سوودی لێببینین، تاكو گه‌شتیار له زستاندا رووی لێ بكات.
پێشتریش ئەمەل جەلال راگەیاندبوو، لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، نزیکە پێنج ملیۆن گەشتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بگاتە هەشت ملیۆن.
گوتبوشی، ئامانجی دەستەی گەشتوگوزار تەنها راکێشانی گەشتیار نییە، بەڵکو فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی گەشتوگوزارە.
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، به‌هۆکارەکانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و پرۆسه‌ی خۆپارێزی له‌م په‌تایه، ره‌وتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردبوو، دوای هه‌ڵگرتنی رێككاره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌م په‌تایه، خه‌ریكه كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بوژێته‌وه و گه‌شتیاران به چڕی روو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.