بۆ یه‌كه‌مینجار دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بن سه‌لمان و ره‌ئیسی كۆبوونه‌وه
K24 – هەولێر:
له په‌راوێزی لووتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌باره‌ی غه‌ززه، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 11ـی تشرینی دووه‌می 2023)، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه و ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری ئێران، له سعوودیه كۆبوونه‌وه. (هه‌روه‌ك ئاژانسی فه‌رمی سعوودیه ئاماژه‌ی پێكردووه).
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بن سه‌لمان و ره‌ئیسی تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و بره‌ودان به هاریكارییه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان كرده‌وه.
ئه‌م سه‌ردانی ره‌ئیسی به یه‌كه‌م سه‌ردان داده‌ندرێت، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ساڵی 2012 و به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی هاریكاری ئیسلامی له جه‌دده و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته له ساڵی 2016ـه‌وه تێكچوو، دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئێرانی هێرشیانكرده‌سه‌ر نووسینگه دیپلۆماسییه‌كانی سعوودیه له ئێران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ریاز 47 ئێرانی به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تیرۆر له‌سێداره‌دا، له‌نێویاندا (نه‌مر باقر ئه‌لنه‌مر)، كه به‌هۆی گوتاره‌كانی ماڵباتی ئال سعوودی نیگه‌ران كردبوو.دوای ماوه‌یه‌ك، به نێوه‌ندگیری چین، په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی كرانه‌وه.
پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان سعوودیه و ئێران كه پێشتر بەهۆی قەیرانی یەمەنەوە لە ئاداری 2015ه‌وه گرژیی زیاتری به‌خۆوه بینی، به ته‌واوه‌تی پچڕان.
بەرپرسانی ئێران و سعوودیە لە نیسانی 2021دا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی راسته‌وخۆ لە بەغدا کۆبوونەوە و دواتریش دانوستانەکان بە نێوەندگیری عێراق درێژه‌یان هه‌بوو.
دوای حه‌وت ساڵ له پچڕانی، رۆژی 10ی ئادار به نێوه‌ندگیریی چین، ریاز و تاران له په‌كین رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوانیان.