دژەتیرۆری کوردستان: ئەمڕۆ هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

لۆگۆی دژەتیرۆری کوردستان
لۆگۆی دژەتیرۆری کوردستان

K24 – هەولێر:

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن ئەمڕۆ شەممە هێرشی درۆنی کرابێتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر و ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر ئەو فڕۆکەخانە".

رۆژی شەممە (11ـی تشرینی دووەمی 2023) دژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەمڕۆ لە چەند دەزگایەکی میدیایی هەواڵێک بڵاوکرایەوە، کە گوایە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر. لای خۆمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر شوێنی ئاماژەپێکراو".

لە راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستاندا هاتووە، " بە دەزگا میدیاییەکانیش رادەگەیەنین، دەنگی هەر تەقینەوەیەک مەرج نییە هێرش و بۆردومان بێت، دەشێ مەشق و راهێنان یاخود رێکاری تایبەت بێت".

دەقی راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان

ئەمڕۆ شەممە 11ی تشرینی دووەمی 2023 لە چەند دەزگەیەکی میدیایی هەواڵێک بڵاو کرایەوە، کە گوایە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر. لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر شوێنی ئاماژە پێ کراو. بە دەزگە میدیاییەکانیش ڕادەگەیەنین دەنگی هەر تەقینەوەیەک مەرج نییە هێرش و بۆردومان بێت، دەشێ مەشق و ڕاهێنان یاخود ڕێکاری تایبەت بێت.

لە کۆتاییدا داواکارین لە دەزگە میدیاییەکان و میدیاکاران، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەر جۆرە ڕووداوێکدا بکەن و نەبنە هۆکاری دڵەڕاوکێ لە لای هاووڵاتییان.

دژەتیرۆری کوردستان