نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر كرد

K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازى له كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر لە هەولێر کرد و هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقووڵییەکان کردەوە.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 12-11-2023، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازى له حوسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاله، يه‌كه‌م كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد كه دواى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر، ده‌ستبه‌كار بوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌لفه‌زاله، هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات كرده‌وه.
ئاماژە بەوەش کراوە، لاى خۆيه‌وه كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر سڵاو و ڕێزى ميرى قه‌ته‌رى به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و خۆشحاڵيى خۆى به كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونى ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، به‌ره‌وپێش ببات.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.
رۆژی سێشەممە، 31-10-2023، وەزارەتى دەرەوەى قەتەر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، حوسێن بن عەلى فەزالە، مامەڵەى فەرمی دەستبەکاربوونى وەک کۆنسوڵى گشتی قەتەر لە هەرێمى کوردستان، پێشکەش بە عەمار داوود، سەرۆکى فەرمانگەى مەراسیمەکانى وەزارەتى دەرەوەى عێراق کردووە، کە وەکو کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەستبەکاردەبێت.
کۆنسوڵخانەی گشتیی قەتەر لە هەرێمی کوردستان وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر کراوەتەوە.