ده‌يان هێكتار دارستانى لورستان سووتا

جەعفەر تولابی قائیمقامی شاری دێلفان سەر بە پارێزگای لورستانی رۆژھەڵاتی كوردستان، بە میدیاكانی ئێرانى راگەیاند، لە ماوەی 2 رۆژ ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی ئەو ناوچەیە زیاتر لە 30 ھێكتار لە دارستانى سرووشتى ناوچه‌كه‌ سووتاوه‌.

K24 – هه‌ولێر:

بە وتەی تولابی دوای ھەوڵێكی زۆر و بەیارمەتی خەڵكی ناوچە توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.

لورستان لە پلەی یەك تا سێی ئەو پارێزگایانەی ئێراندایە و ساڵانە تەنیا لە لورستان زیاتر لە 12 ھەزار ھێكتار زەوی و دارستانی سرووشتی دەسوتێن.