نه‌فتالی بینیت: ئه‌گه‌ر ئوردن رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی ئاو و وزه واژۆ نه‌كات، دانیشتوانه‌كه‌ی تینوو ده‌بن
![نه‌فتالی بینیت](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Oct-2021/1634486204NEFTALI-BINIT.jpg)
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری ئیسرائیل ره‌تی لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان ئوردن و ئیسرائیل تایبه‌ت به ئاو و وزه كرده‌وه‌وه و رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر وابێت ئوردنییه‌كان چیتر تینوودهبن".
پێشتر ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی تاوانه‌كانی ئیسرائیل دژ به مرۆڤایه‌تی له غه‌ززه، رێككه‌وتنی تایبه‌ت به ئاڵوگۆڕی ئاو و وزه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو ناكه‌ین".
له وه‌ڵامدا نه‌فتالی بینیت سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئوردن ده‌یه‌وێت ئه‌و كاره بكات، دانیشتوانه‌كه‌ی تینوودهبن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر ئوردن ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه كردووه.
روونیشیكرده‌وه، ئیسرائیل به گوێره‌ی پێویست وزه‌ی به‌رده‌ستی هه‌یه، به‌ڵام ئوردن ئاوی پێویستی بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی نییه.
بینیت راشیگه‌یاند، ئیسرائیل وه‌ك دراوسێ ده‌ستپێشخه‌ری پاككردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریای ئه‌نجامداوه، دواتر ئاوی پاكی بۆ ئوردن ناردووه.
گوتیشی: "ئه‌وه‌مان له پێناو دراوسێ تینووهكهمان كردووه".
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن رایگه‌یاندبوو، له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌وكارانه‌ی ئیسرائیل له غه‌ززه ده‌یكات، رێككه‌وتنه‌كان له‌باره‌ی ئاشتییه‌وه هیچ به‌هایه‌كیان نامێنێ و تۆزیان له‌سه‌ر ده‌نیشێت.
روونیشیكردبووه‌وه، ئوردن رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی ئاو و وزه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژۆ ناكات.
زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکداری بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراو و زیاتر له هه‌زار برینداریشی لێ كه‌وته‌وه، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئیسرائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک، زیاتر لە مانگێکە پێگەکانی حەماس لە غەززە بۆردوومان دەکات، ئەمە بێجگە لەو هێرشە زەوینییەی بۆ سەر شارەکە دەستپێکردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، زیاتر لە 11 هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.
هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیراون و 23 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.