بۆ تاووتوێكردنی دۆخی غه‌ززه شاندێكی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی موسڵمان سه‌ردانی چین ده‌كه‌ن

K24 – هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 19ـی تشرینی دووه‌می 2023) بڵاویكرده‌وه، بۆ تاووتوێكردنی جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس و دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، شاندێكی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی موسڵمان و عه‌ره‌ب، سه‌ردانی چین ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاژانسه روونیشیكرده‌وه، شانده‌كه پێكهاتوون له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و موسڵمان، سه‌ردانی چین ده‌كه‌ن و له‌وێ دۆخی جه‌نگی غه‌ززه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تاووتوێ ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینیش یاوه‌ری شانده‌كه ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه ما‌و نینگ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، شاندێكی وڵاتانی موسڵمان و عه‌ره‌ب سه‌ردانی چین ده‌كه‌ن، له‌وێ گفتوگۆ له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس و پاراستنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی فه‌ڵه‌ستین به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و دادپه‌روه‌رانه ده‌كه‌ن.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، کە به‌هۆیه‌وه زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران، زیاتر لە 240 کەسیش لای حه‌ماس بە بارمتە دەستگیرکراون، لە هێرشەکانی ئیسرائیلیشدا زیاتر لە 13 هەزار هاووڵاتی سڤیل له غه‌ززه کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.