پێشەوا هەورامانی: سبەی لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

ێشەوا هەوارمانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ێشەوا هەوارمانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (19ـی تشرینی دووەمی 2023) پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەرزی رێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی، لەسەرجەم  دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی بکرێتە پشوو.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکارە لە هاونیشتیمانییان پابەندی رێکار و رێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و  نزیک نەبنەوە لە رووبار و ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و، لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی رێگاکانی دەرەوە نەکەن.

هەورامانی سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.

Fly Erbil Advertisment