ترەمپ: جەنگی سەربازی لەگەڵ ئێران بە کردەیی کۆتایی هاتووە
سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، پێیوایە جەنگی سەربازی لەگەڵ ئێران بە کردەیی کۆتایی هاتووە.
ئەم لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "ئێران لە رووی سەربازییەوە کۆتایی هاتووە و ئێمە ئێستا تەنیا پاراستنی دۆخی ئێستا بەس دەبینین".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا روونیکردەوە، سەرکردایەتیی ئێران تووشی لێدانێکی یەکلاکەرەوە بووە. هاوکات جەختیدەکردەوە، هەوڵ دەدات دڵنیایی بەدەستبهێنێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی درێژخایەن، بە جۆرێک بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە لە توانستە مەترسیدارەکانی بێبەش بکات.
ترەمپ گوتیشی: "لەو قۆناخەدا پێویست ناکات پەنا بۆ رێکاری سەربازی ببەین، بەڵام ئێمە بەتەواوی ئامادەین و ئەگەر دۆخەکە بە هەر هۆکارێک بگۆڕێت، ئامادەی جووڵەین".
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، پێیوایە ململانێ لەگەڵ تاران زۆر بە خێرایی کۆتایی دێت.
هەروەها رایگەیاند، ئەوان لەبەردەم قۆناخی بەدەستهێنانی گوڕوتینێکن بەرەو کۆتاییهێنانی ململانێکان لەگەڵ ئێران.
سەبارەت بە هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەشی، ترەمپ رایگەیاند، فڕۆکەهەڵگرەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئامادەباشیدان، "بەڵام هیوادارم نەمانەوێت بەکاریان بهێنین".
لە کۆتاییشدا جەختیدەکردەوە، دەیەوێت بگاتە چارەسەرێکی درێژخایەن لەگەڵ تاران.