قاسم سوله‌یمانی له ده‌وروبه‌ری موسڵه
به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتارێكی عێراقی، گه‌یشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی پاسدارانی ئیران بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرا ده‌كات، كه ئامانجی ئاگاداربوونه له ره‌وشی موسڵ.
به‌پێی هه‌واڵێكی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" په‌رله‌مانتاری پارێزگای دیاله و ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی هێزه‌كانی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجێفی رایگه‌یاند سوله‌یمانی له خاڵی سنووری مونزه‌ریه به یاوه‌ری هه‌ندێ كه‌س و پاسه‌وانه‌كانی هاتۆته ناو عێراق و راسته‌وخۆ به‌ره‌و كه‌ركوك چووه و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی پاریزگای نه‌ینه‌وا رۆیشتووه.
په‌رله‌مانتاره‌كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، گوتی ئه‌فسه‌رێك له خاڵی سنوور پێی راگه‌یاندووه كه سوله‌یمانی به ئۆتۆمبێلی دژه گوله و پلاكی ژماره‌ی ئێرانی و به‌بێ پاسپۆرت هاتووه عێراق، كه له به‌غداوه رێگه‌یان پێداوه به‌بێ پاسپۆرت بهێته ناو عێراق، به حوكمی ئه‌وه‌ی كه راوێژكاری سه‌ربازی حكومه‌تی عێراقه له شه‌ڕی دژی داعش.
له لایه‌كی تره‌وه وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی راگه‌یاند هێزه‌كانیان به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌كه‌ن و سلیمانیش فه‌رمانده‌یی ئه‌م شه‌ڕه ده‌كات.
گوتیشی قاسم سوله‌یمانی ته‌نیا راوێژكاری سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی نییه، به‌ڵكو راوێژكاری سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و هێزی دژه تیرۆری عێراقه.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌من و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق، حامد موتله‌گ، به‌شداریكردنی سوله‌یمانی له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ یان هه‌ر شه‌ڕیكی تری ناوخۆی عێراق ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند سوپای عیراق، چه‌ندین فه‌رمانده‌ی گه‌وه‌ری سه‌ربازی هه‌یه كه خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زایین له ماوه‌ی شه‌ڕی درێژخانی عێراق و ئێران.
هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی سوله‌یمانی له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند له هه‌یبه‌تی سوپای عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه، كه به سوپایه‌كی قاره‌مان وه‌سفیكردووه.
قاسم سوله‌یمانی پێشتر به‌شداری لە چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی دژی داعش له پارێزگانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاڵه كردبوو، كه ده‌نگۆی به‌شداریكردنی له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و ته‌نانه‌ت فه‌رمانده‌ییكردنی ئه‌و شه‌ڕه بڵاو بووه‌وه.