کۆریای باکوور هۆشداری دەداتە ئەمەریکا

K24 - هەولێر
میدیاکانی کۆریای باکوور رایانگەیاند، سەرۆکی کۆریای باکوور، رەخنەی لە ئەمەریکا گرتووە بە پێدانی مووشەک بە کۆریای باشوور و ژاپۆن، هەروەها بەکارێکی مەترسیداری ناو بردووە.
میدیا فەرمییەکانی کۆریای باکوور رایانگەیاند، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، ئیدانەی ئەگەری رێککەوتنی ئەمەریکا کرد، بە فرۆشتنی مووشەک بە ژاپۆن و کۆریای باشوور، هەروەها بە کارێکی مەترسیداری ناوبردووە، دەڵێت: گرژی لەناوچەکە زیاد دەکات و دەبێتە هۆی پێشبڕکێیەکی نوێی چەک.
وەزارەتی بەرگری کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پیۆنگ یانگ رێوشوێنەکانی رێگریکردن بەهێزتر دەکات و وەڵامی ناسەقامگیریی ناوچەکە دەداتەوە، کە بە گوتەی خۆی هۆکاری ناسەقامگیرییەکە ئەمەریکایە.
ژاپۆن بەنیازە 400 مووشەکی تۆماهۆک لە ئەمەریکا بکڕێت، پێنتاگۆنیش لای خۆیەوە رۆژی هەینی رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ئەو مووشەکانە دەربڕیوە کە بەهاکەی 2.35 ملیار دۆلارە.
هەروەها ئەمەریکا لەم دواییانەدا رەزامەندی خۆی لەسەر فرۆشتنی مووشەکی سایدوایندەر و مووشەکی ستاندارد میسێل شەش بە کۆریای باشوور راگەیاند.
کۆریای باکوور هۆشداری داوە کە تا ئەمەریکا قازانج زیاتر لە فرۆشتنی چەک بکات، ئەوە زیاتر دەبێت پارەی قەیرانی ئەمنی بدات.
ئا: لاڤین عومەر