ساڵح موسلیم: رێز لە ریفراندۆمی باشووری كوردستان دەگرین
سەردەمی دەوڵەتی نەتەوەیی بەسەرچووە و کاتی ئەوەیە ھەوڵ بۆ سیستمی فیدڕاڵی بدرێت
K24 - ھەولێر
ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) ئاشکرای دەکات ئەگەر ریفراندۆم لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو، ئەوان رێز لە ئەنجامی دەگرن.
لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی ئارانیوز، ساڵح موسلیم دەڵێ، ئامانجی ئەوان لە رۆژئاوای کوردستان، بریتیی نییە لە بەدەستھێنانی سەربەخۆیی و ئەوان زیاتر کار بۆ سووریایەکی فیدڕاڵی دەکەن.
ساڵح موسلیم گوتیشی کە ئەگەر ریفراندۆم لە باشووری کوردستان بەڕێوەبچێت، ئەوان رێز لە ویستی باشووری کوردستان دەگرن.
ھەروھا موسلیم دەڵێ کە سەردەمی دەوڵەتی نەتەوەیی بەسەرچووە و کاتی ئەوەیە ھەوڵ بۆ سیستمی فیدڕاڵی بدرێت.