رێژەی بێكاری لەناو ئافرەتان زۆر زیاترە لە پیاوان
K24 - ھەولێر
بەپێی داتاكانی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان لە ناو ئافرەتان زۆر زیاترە لە پیاوان، ئەمە جگە لەوەی ئەو ئافرەتانە کاری بازرگانی دەکەن لە ھەرێمدا زۆر کەمن, بەڕای شارەزایانی ئەو بوارەش داب و نەریتی کۆمەڵگە ھێشتا لەو ئاستادا نییە بتوانێت متمانە بە ئافرەتان بکات بۆ ئەوەی ئەوانیش رۆڵی خۆیان بگێڕن لە بواری بازرگانیدا .