سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا دەکات

سەرۆک بارزانی  و ەهدی ئاکەر وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا
سەرۆک بارزانی و ەهدی ئاکەر وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا

K24 - هەولێر:

سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا کۆبووەوە و تێیدا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەردوولا کردووە.

ڕۆژی چوارشەممە (22ـی تشرینی دووەمی 2023) لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەهدی ئاکەر وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا  کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا کرایەوە.