ئۆتۆمبێلێک لە خاڵێکی سنووری نێوان ئەمەریکا و کەنەدا تەقییەوە
K24 – هەولێر:
کۆشکی سپی رایگەیاند، تەقینەوەیەک لەسەر پردی رینبۆ کراوە و چاودێری دۆخەکە دەکەین، هەروەها سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەمەریکا پشتراستی دەکەنەوە، کە ئەو ئۆتۆمبێکەی تەقیوەتەوە دوو کەسی تێدابووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (22ـی تشرینی دووەمی 2023) میدیاکانی ئەمەریکا رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لە خاڵێکی سنووری نێوان ئەمەریکا و کەنەدا تەقییەوە و لە تەقینەوەکەدا دوو کەس کووژراون.
لەلایکی دیکەوە کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، تەقینەوەیەک لەسەر پردی رینبۆ کراوە و چاودێری دۆخەکە دەکەین.
هەروەها سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەمەریکا پشتڕاستی دەکەنەوە، کە ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقیوەتەوە دوو کەسی تێدا بووە. دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئەمەریکا بەدوای دووەم ئۆتۆمبێلی گومانلێکراودا دەگەڕێن.
بەهۆی تەقینەوەکە دەروازە سنوورییەکانی ناوچەی نیویۆرک و نیاگارا داخران و ژمارەیەک باڵەخانەی حکومیش چۆڵکران.