به فهرمی، مانچێستهر سیتی كڕینی یاریزانێكی دیكهی راگهیاند
مانچێستەر سیتی ئینگلیزی کەمێک لەمەوبەر بەفەرمی گواستنەوەی گابریێل خیسێسی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
گابریێل خیسێسی ١٩ ساڵان کە لهلایەن ریال مەدرید و بارسێلۆنای ئیسپانیاییەوە رکابەرییەکی بەهێزی لەسەر دەکرا، مان سیتی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بڕازیلییەی لە پالمێراسی بڕازیلییەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند.
خیسێس بۆ ماوەی پێنج وەرز روودەکاتە ریزەکانی سیتیزنس و دەبێتە شەشەم یاریزان لەم هاوینە گواردیۆلا بیانگوازێتەوە مانچێستەر، بەمەش تاکو ئێستا گواردیۆلا لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن پاوەندی لە کڕینی یاریزانان خەرجکردووە.