بارانی زۆر له كۆتدیڤوار نرخی كاكاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
دوای وه‌رزێكی باراناوی و بارانبارینی به‌خوڕ، ئاماژه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می كاكاو له باشووری ساحیل ئه‌لعاج "كۆتدیڤوار" نه‌رێنی به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتێك كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی به‌رهه‌می كاكاوه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
له‌وباره‌یه‌وه سیاكا سێلا، سه‌رۆكی هه‌ره‌وه‌زی سكابین له گوندی ئێرمانكۆنۆی سنووری رایگه‌یاندووه، ئه‌م ساڵ بارانێكی زۆر باریوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر به‌رهه‌می كاكاو هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مساڵ ته‌نیا چه‌ند بارهه‌ڵگرێك له گونده‌كه‌یان باره‌كانیان هه‌ڵگرتووه و له كۆگاكان دایانگرتووه، به‌شێوه‌یه‌ك له یه‌ك رۆژدا ته‌نیا 200 كیس به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی كاكاویان كۆگا كردووه، له‌كاتێكدا ساڵانه‌ی ده‌یان ئه‌وه‌نده‌یان هه‌ڵگرتووه و كۆگار كردووه.
سه‌رۆكی هه‌ره‌وه‌زی سكابین له گوندی ئێرمانكۆنۆی سنووری كۆتدیڤوار، باسی له‌وه كردووه، له گونده‌كه‌یان 1500 جووتیاریان هه‌یه كه به‌رهه‌می كاكاو داده‌چێنن. پێشبنیشی كردووه، ئه‌م ساڵ به‌راورد به ساڵی رابردوو، به‌رهه‌می كاكاو له سنووری گونده‌كه‌یان، چوار هێنده كه‌م بكات.
هاوینی ئه‌مساڵ به‌تایبه‌تی مانگی ته‌ممووز، بارانێكی زۆر له كۆتدیڤوار داباری. له مانگی ته‌ممووزدا به‌رهه‌می كاكاو پێ ده‌گات و داره‌كان گوڵه‌كانیان لێ هه‌ڵده‌وه‌رێت.
له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیاریكراودا، رێژه‌ی بارانبارین له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌رزترین رێژه‌ی بریتی بووه له 20% بۆ 40%، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی ماناوه‌نده له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1991 بۆ 2020.
كۆتدیڤوار له‌سه‌ر ئاستی جیهان رێژه‌ی 40%ـی به‌رهه‌می كاكاو به‌رهه‌م ده‌هێنێت. له مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵدا گرێبه‌سته‌كانی فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی كاكاو هه‌ڵپه‌سێدرا به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزێكی سه‌ختی له بارانبارین تێپه‌ڕاند، ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌شێوه‌یه‌ك له له‌نده‌ن نرخی یه‌ك تۆن كاكاو گه‌یشته 3478 جونه‌ی ئیسته‌رلینی، كه نرخێكی پێوانه‌یه‌ییه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1989ـوه، هاوكات له نیویۆرك نرخه‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری 4000 هه‌زار دۆلاره، به‌مه‌ش له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1978ـوه، به‌رزترین نرخ تۆمار ده‌كات.