کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 26/11/2023، ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان، لەگەڵ باران بارینى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەى جیا جیاکان، لە سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى باران بارینى کەمى هەیە، لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دابارین مامناوەند دەبێت بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بە تایبەتى لە کاتەکانی شەودا، ئەگەرى بەفربارین هەیە لەسەر هەندێک ناوچەى شاخاویى سنوورى.
کەشناسی راشیگەیاندووە، "رۆژی دووشەممە لە ئەنجامی زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان زیاتر دەبێت، هەروەها بەفر بارینیش بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و پلەکانى گەرماش بە نزیکەى 3-5 پلە نزم دەبێتەوە. لە زۆربەى ناوچەکانى پارێزگاکان باران پچڕ پچڕ دەبارێت، لە هەندێک ناوچە ئاستى دابارین زیاتر دەبێت، وەک بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان چالاکتر دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى