ديموكراتهكانى رۆژههڵات بۆ يهكخستنى گوتاريان كۆدهبنهوه
ئەمڕۆ هەردوو لایەنی حزبی ديموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی ديموکراتی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی چۆنێتیی پەرەپێدانی کار و خەباتی هاوبەش لە نێوانیاندا کۆبوونەوە.
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ هەردوو لایەنی حزبی ديموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی ديموکراتی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی چۆنێتیی پەرەپێدانی کار و خەباتی هاوبەش لە نێوانیاندا کۆبوونەوە.
محەممەد نەزیف قادری، بەرپرسی شاندی دانوستانکاری حزبی ديموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لە درێژەی ئەم کۆبوونەوانەدا بووە کە لەگەڵ حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رێکمان خستووە بە مەبەستی هاندانی هەموو لایەنەکان بۆ ئامادەبوونیان لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و یەکخستنی خەبات دژ بە کۆماری ئیسلامی و هەوڵدان بۆ هەماهەنگی و یەک گوتاری و یەک خەباتی لە نێوان هەموو لایەنەکاندا.
قادری راشیگەیاند، زمینەی کاری هاوبەش لە نێو لایەنەکاندا هەیە، بەڵام پێویستی بە رێککەوتن لەسەر ههندێک لایەنی تەکنیکی هەیە کە هیوادارین لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو دا لەسەریان رێک بکەوین.