سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات
K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات و باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکەن.
رۆژی دووشەممە (27ـی تشرینی دووەمی 2023) لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەلی رەزا گونای، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.
