منداڵێکی 11 مانگی لە ئەمریکا بە زیندەبەچاڵی دۆزرایەوە و رزگار کرا
منداڵێکی 11 مانگە لە ویلایەتی کارۆلاینای باشووری ئەمریکا، دوای ئەوەی لەلایەن باوکییەوە زیندەبەچاڵکرابوو، لەلایەن پۆلیسەوە رزگار کرا.
ئەفسەرانی پۆلیسی کۆنتی لێکسینگتۆن، کۆئا شارپی 11 مانگەیان لەناو قەفەسێکی سەگدا دۆزییەوە کە لە نزیک ماڵی باوکی لەژێر خاکدا زیندەبەچاڵکرابوو. بەپێی وتەی پۆلیسی ناوچەکە، باوکی منداڵەکە بە ناوی مایکل کۆمەر، تەمەن 25 ساڵ، گومانلێکراوی سەرەکییە و پێشتر بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرابوو.
جەی کووەن، پۆلیسی کۆنتی لێکسینگتۆن، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیاتر لە 100 ئەفسەری پۆلیس بەشداریی ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان کردووە و منداڵەکەیان لە کاتێکدا دۆزیوەتەوە کە بە زیندوویی نێژرابوو و بۆ مانەوە لە ژیان تێدەکۆشا، پێدەچێت کۆئا نزیکەی 24 کاتژمێر لەژێر خاکدا مابێتەوە.
پۆلیس ئەوەشی خستە روو، کاتێک دەستیان بە هەڵکۆڵینی ئەو پارچە زەوییە کردووە کە گومانیان لێی هەبووە، دەنگی گریانی منداڵەکە لەژێر خاکەوە بیستراوە